Content on this page requires a newer version of Adobe Flash Player.

Get Adobe Flash player

نوێترین
د.به‌شیر: ده‌بێت مامۆستایانی ئایینی پێشه‌نگی پرسه‌ نیشتیمانییه‌كان بن

ئازادی و مافی چارەی خۆنووسین لەڕوانگەی ئایینی ئیسلامەوە

وتاری د.به‌شیر حه‌داد له‌ پێنجەمین كۆنگرەی دەزگای ڕۆشنبیری نوری حیكمە 15-7-2017

ئایا دروسته‌ له قه‌زاكردنه‌وه‌ی رۆژوو نیه‌تی شه‌شه‌ڵانیش بێنی؟

ڤیدیۆ .. د.بەشیر حەدداد: گۆڕانكاری لە كاتەكانی پرسەدا دەكرێت

د.به‌شیر داوا لەلایەنە سیاسيیەکان دەکات جەژن بکەنە دەرفەتى ئاشتەوایى

د.به‌شر:داواكارم لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ته‌نازول بۆیه‌كتر بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی ته‌نازول بۆ بێگانه‌ بكه‌ن

پەیامی د.بەشیر خەلیل حەدداد بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە

چەند دیاردەیەكی ناشیرن و نەشیاو لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا

چی بەسەر جەستەدا دێت پاش یەك مانگ لە ڕۆژووگرتن؟

شه‌وی پیرۆزی قه‌در و چه‌ند ڕێنمایی یه‌ك

مانگی نوورو بۆنی عەتر..!!

رەمەزان قوتابخانە 30 رۆژەكە و پەیامە پیرۆزەكە

دەتەوێت بزانیت بەربانگ کردنەوەت بە خورما چت پێ دەبەخشێت؟

رەمەزان مانگی بەخۆداچوونەوە

مانگی ره‌مه‌زان ده‌رفه‌تێك بۆ پاكبوونه‌وه‌‌و لێبورده‌یی

لقاء مع الدكتور بشير خليل حداد،في برنامج نظرات في كتاب الله

د.به‌شیر باس له‌ راسپارده‌كانی كۆنفرانسی رێكخستنی گوتاری ئایینی ده‌كات

في عمق المألوف - لقاء مع د.بشير خليل حداد

الدين والمجتمع/كيف أخدم ديني/ لقاء مع الشيخ الدكتور بشير خليل الحداد

 
ڤیدیۆ .. د.بەشیر حەدداد: گۆڕانكاری لە كاتەكانی پرسەدا دەكرێت

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 4/7/2017‌ وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێم به‌وه‌كاله‌ت لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی و وتاربێژان لە شاری هه‌ولێر كۆبویه‌وه‌ بۆ تاوتوێكردنی پێشنیاره‌كانی رێكخستنی كاتەكانی پرسە و چەند پرسێكی دیكەی تایبەت بە كاروباری مامۆستایانی ئایینی و وەزارەتی ئەقاف.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڕیاردرا فۆرمێكی تایبه‌ت به‌ پرسه‌ دروست بكرێت كه‌ پرسیار له‌ كه‌سانی شاره‌زا و مامۆستایانی ئایینی بكرێت له‌باره‌ی چۆنییه‌تی پرسه‌ و كات و رۆژ و وورده‌كارییه‌كانی تایبه‌ت به‌ دانانی پرسه‌، هه‌روه‌ها ڕیكخستنی نرخه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی پرسه‌ ده‌گێڕن،له‌لایه‌كی تره‌وه‌ پرۆسه‌ی رێكخستنی پرسه‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا بڕیاری پێویستی له‌ باره‌یه‌وه‌ ده‌درێ،ئه‌مه‌ش دوای وه‌رگرتنی پێشنیازی مامۆستایانی ئایینی كوردستان، و سه‌رجه‌م ڕینماییه‌كانیش له‌ خزمه‌تی گشتیدا ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك بگونجێ له‌گه‌ڵ هه‌ڵومه‌رجی ئێستا.

لەباره‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ دكتۆر بەشیر خه‌لیل حەدداد،ئوندامی بۆردی باڵای راوێژكاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و وتاربێژی مزگەوتی جەلیل خەیات لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:"لە كۆبوونەوەكەدا داوا لە مامۆستایانی ئایینی كرا لە ماوەی ھەفتەیەكدا سەرنج و پێشنیارەكانیان،لەبارەی كەمكردنەوەی كاتەكانی پرسە ئاڕاستەی وەزارەتی ئەوقاف بكەن، بۆ ئەوەی وەزارەتیش لە رێگەی بۆردی راوێژكاری وەزارەتەوە بڕیار و رێنمایی نوێ دەربكات بۆ رێكخستنه‌وه‌ی پرسه‌".

ئاشكراشی كرد:"پێشنیاركرا ئەو دوو رۆژەی كە پرسە دادەنرێت كاتەكە لە سێ سەعات زیاتر نەبێت،ھەروەھا ئەوانەی قورئان دەخوێنن لە پرسەكان،رێژەی پارە وەرگرتنەكەیان بۆ دیار بكرێت، باسیش لە دەنگی بڵندگۆی مزگەوەتەكان و شێوازی قورئان خوێندن كرا".

بۆ بینینی ڤیدیۆكه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌:


بەروار:  2017-07-04

All Rights Researved ©