Content on this page requires a newer version of Adobe Flash Player.

Get Adobe Flash player

نوێترین
د.به‌شیر: ده‌بێت مامۆستایانی ئایینی پێشه‌نگی پرسه‌ نیشتیمانییه‌كان بن

ئازادی و مافی چارەی خۆنووسین لەڕوانگەی ئایینی ئیسلامەوە

وتاری د.به‌شیر حه‌داد له‌ پێنجەمین كۆنگرەی دەزگای ڕۆشنبیری نوری حیكمە 15-7-2017

ئایا دروسته‌ له قه‌زاكردنه‌وه‌ی رۆژوو نیه‌تی شه‌شه‌ڵانیش بێنی؟

ڤیدیۆ .. د.بەشیر حەدداد: گۆڕانكاری لە كاتەكانی پرسەدا دەكرێت

د.به‌شیر داوا لەلایەنە سیاسيیەکان دەکات جەژن بکەنە دەرفەتى ئاشتەوایى

د.به‌شر:داواكارم لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ته‌نازول بۆیه‌كتر بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی ته‌نازول بۆ بێگانه‌ بكه‌ن

پەیامی د.بەشیر خەلیل حەدداد بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە

چەند دیاردەیەكی ناشیرن و نەشیاو لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا

چی بەسەر جەستەدا دێت پاش یەك مانگ لە ڕۆژووگرتن؟

شه‌وی پیرۆزی قه‌در و چه‌ند ڕێنمایی یه‌ك

مانگی نوورو بۆنی عەتر..!!

رەمەزان قوتابخانە 30 رۆژەكە و پەیامە پیرۆزەكە

دەتەوێت بزانیت بەربانگ کردنەوەت بە خورما چت پێ دەبەخشێت؟

رەمەزان مانگی بەخۆداچوونەوە

مانگی ره‌مه‌زان ده‌رفه‌تێك بۆ پاكبوونه‌وه‌‌و لێبورده‌یی

لقاء مع الدكتور بشير خليل حداد،في برنامج نظرات في كتاب الله

د.به‌شیر باس له‌ راسپارده‌كانی كۆنفرانسی رێكخستنی گوتاری ئایینی ده‌كات

في عمق المألوف - لقاء مع د.بشير خليل حداد

الدين والمجتمع/كيف أخدم ديني/ لقاء مع الشيخ الدكتور بشير خليل الحداد

 
شه‌وی پیرۆزی قه‌در و چه‌ند ڕێنمایی یه‌ك

دكتۆر به‌شیر خه‌لیل - وتاربێژی مزگه‌وتی حاجی جه‌لالی خه‌یات /هه‌ولێر .

شه‌وی قه‌در ئه‌و شه‌وه‌ پر فه‌ڕو پیرۆزیه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ قورئانی پیرۆزی تیادا له‌ (لوح المحفوظ)ه‌ وه‌ نارده‌ خواره‌وه‌ بۆ ئاسمانی دونیا وه‌ك ده‌فه‌رموێت : ( انا أنزاناه‌ فی لیله‌ القدر ....) سوره‌ القدر .
    فه‌زڵی ئه‌م شه‌وه‌ له‌لای خوای په‌روه‌ردگار له‌هه‌زار مانگ زیاتره‌ هه‌ركه‌س خوای گه‌وره‌ بۆی رێك بخات و له‌و شه‌وه‌دا بمێنێته‌وه‌ و خه‌ریكی خواپه‌رستی و نوێژ و پارانه‌وه‌ و قورئان خوێندن بێت خوای گه‌وره‌ له‌ گوناهه‌كانی پێشووی خۆش ده‌بێت چونكه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (ص) ده‌فه‌رموێت : ( من قام لیله‌ القدر (ثم وقفت لة ) ايمانا واحتساباًً غفر لة ماتقدم من ذنبة) . أخرجة الشيخان و أحمد 5/318 والزيادة لة .
    ئه‌م شه‌وه‌ له‌مانگی ڕه‌مه‌زان و له‌ (10) شه‌وی كۆتایی دایه‌ . به‌ڵام به‌ته‌حدید دیاری نه‌كراوه‌ چ شه‌ویكه‌ و زانایانیش له‌م باره‌یه‌وه‌ ڕایان جیایه‌ كه‌ ئاخۆ شه‌وی چه‌نده‌می ڕه‌مه‌زانه‌ . له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویسته‌ موسڵمانان به‌ گورج و گۆڵی و ڕۆح سوكی یه‌وه‌ هه‌وڵبده‌ن ئه‌م هه‌له‌ زێڕین و فورسه‌ته‌ گه‌وره‌یه‌ له‌ ده‌ست خۆنه‌ده‌ن وئه‌و (10) شه‌وه‌ی كۆتایی زیندووبكه‌نه‌وه‌ چونكه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (ص) له‌و ده‌ شه‌وه‌ دا له‌ مزگه‌وتدا ده‌مایه‌وه‌ .
   ئه‌گه‌رنا لانی كه‌م شه‌وه‌ تاكه‌كان له‌ ده‌ست خۆ نه‌ده‌ن چونكه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (ص) ده‌فه‌رموێت : ( تحروا ليلة القدر فى الوتر من العشر الآواخر من رمضان ) البخارى 4 / 225   , واته‌ : به‌دوای شه‌وی قه‌دردا بگه‌ڕێن له‌ شه‌وه‌ تاكه‌كانی ده‌ شه‌وی كۆتایی ڕه‌مه‌زان .
    به‌ڵام به‌ تایبه‌تی تر شه‌وانی (27) ی هه‌موو ڕه‌مه‌زانێك موسلمانێكی زۆر به‌گه‌رم و گوڕیه‌كی زۆره‌وه‌ له‌ مزگه‌وته‌كاندا كۆده‌بنه‌وه‌ و تا نزیك بانگی به‌یانی داده‌نیشن و خۆ خه‌ریك ده‌كه‌ن به‌ نوێژ و قورئان خوێندن و گوێ گرتن  له‌ ئامۆژگاری خێر و چاكه‌ . كه‌ زۆریان له‌و موسڵمانانه‌ن كه‌ تازه‌ بڕیاری پابه‌ندبوونیان داوه‌ به‌ ئیسلامه‌وه‌ .
ئومێد ده‌كرێت كه‌ ئه‌مانه‌ به‌ر ئه‌و خێره‌ گه‌وره‌یه‌ بكه‌ون چونكه‌ زۆرێك له‌ زانایان پێیان وایه‌ شه‌وی (27) ی ڕه‌مه‌زان نزیكترین شه‌وه‌ كه‌ شه‌وی قه‌در بێت ئه‌ویش له‌به‌ر چه‌ند فه‌رموده‌یه‌ك له‌وانه‌ : (زری كوڕی حوبه‌یش ده‌فه‌رموێت : له‌ ئوبه‌ی كوڕی كه‌عبم بیستووه‌ كاتێ پێیان ووت : عبدوالله‌ی كوری مه‌سعود فه‌رمویه‌تی : هه‌ركه‌سێك هه‌موو ساڵه‌كه‌ هه‌ستێت ئه‌وه‌ به‌ر شه‌وی قه‌در ده‌كه‌وێت ! جا ئوبه‌ی فه‌رموی :( رحمةاللة , اراد أن لايتكل الناس , والذى لاالة الاهو انها فى رمضان – يحلف مايستثنى – و واللة انى لآعلم اى ليلة هى ؟ هى ليلة التى امرنا رسول الله‌ (h) بقيامها , هى ليلة صبيحة سبع وعشرين , وأمارتها أن تطلع الشمس فى صبيحة يومها بيضاء لاشعاع لها ) ورفع ذلك فى رواية الى النبى (h)  ) . أخرجة مسلم وغيرة وهو مخرج فى صحيح أبى داود (1247) .
    واته‌ : ره‌حمه‌تی خوا له‌ عه‌بدوڵڵا بێت ئه‌و مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ خه‌ڵكی ته‌مبه‌ڵی نه‌كه‌ن ، سوێند به‌و خوایه‌ی كه‌ هیچ په‌رستراوێك نییه‌ به‌ هه‌ق جگه‌ له‌و شه‌وی قه‌در له‌ مانگی ره‌مه‌زاندایه‌ ، وه‌سوێند به‌ خوا من ده‌زانم له‌ چ شه‌وێكی دایه‌ ؟ له‌و شه‌وه‌دایه‌ كه‌ پیغه‌مبه‌ری خوا (ص) فه‌رمانی پێ كردووین كه‌ تیایدا هه‌ستین و شه‌ونوێژ بكه‌ین كه‌ ئه‌و شه‌وه‌یه‌ بۆ به‌یانییه‌كه‌ی (27) ی ڕه‌مه‌زانه‌ . وه‌نیشانه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بۆ به‌یانی یه‌كه‌ی كاتێ خۆر هه‌ڵدێت ره‌نگی سپی یه‌ و تیشكی نی یه‌ .

  چه‌ند ڕێنمایی یه‌ك
1-     خوشك وبرای به‌ڕێز ئه‌گه‌ر ئه‌و شه‌وانه‌ مایته‌وه‌ له‌ مزگه‌وتدا نیه‌تی ئیعتیكاف بهێنه‌ و مه‌به‌ستت پاك بكه‌ره‌وه‌ كه‌ ته‌نها بۆ خوای گه‌وره‌ تۆ ئه‌مشه‌ و خه‌و له‌ چاوه‌كانت ده‌تۆرێنێت .
2-     پێویسته‌ له‌ مزگه‌وتدا بمێنیته‌وه‌ و تا ئه‌توانی له‌و مزگه‌وتانه‌دا بمێنێته‌وه‌ كه‌ جومعه‌ی تێدا ده‌كرێت .
3-     دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ قسه‌ی دونیایی و یاری وگاڵته‌ و گه‌پ وگۆرانی ووت ن و شتی بێ سوود ، به‌ڵكو زیاتر خۆخه‌ریك بكه‌ به‌ نوێژ و پاڕانه‌وه‌ و قورئان خوێندن و ئیستیغفار .
4-     تا ده‌توانیت زۆر بپاڕێره‌وه‌ به‌ تایبه‌تی به‌م دوعایه‌ ( أللهم انك عفو (كریم) تحت العفو فاعف عنی ) .
5-     بیرت نه‌چێت مانه‌وه‌ بۆ شه‌وی قه‌در سوننه‌ته‌ نه‌كه‌ی له‌بیر به‌جێ هێنانی سوننه‌تێك خۆت گوناهبار بكه‌یت و نوێژی به‌یانی بفه‌وتێنیت و بخه‌ویته‌وه‌ . خۆ ئه‌گه‌ر له‌و شه‌وه‌دا نه‌توانی هه‌مووی به‌خه‌به‌ر بیت و هه‌ندێك خه‌وتی بۆ ئه‌وه‌ی بۆ نوێژی به‌یانی خه‌وت پیانه‌كه‌وێته‌وه‌ ئاسایی یه‌ ، چونكه‌ خوای گه‌وره‌ زیاد له‌ توانا داوات لێ ناكات .
والله‌ أعلم
به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی هه‌موومان سه‌ربازێكی ڕۆح سوك بین بۆ به‌جێ هێنانی شه‌عائیره‌كانی ئه‌م دینه‌


بەروار:  2017-06-16

All Rights Researved ©