Content on this page requires a newer version of Adobe Flash Player.

Get Adobe Flash player

نوێترین
د.به‌شیر: ده‌بێت مامۆستایانی ئایینی پێشه‌نگی پرسه‌ نیشتیمانییه‌كان بن

ئازادی و مافی چارەی خۆنووسین لەڕوانگەی ئایینی ئیسلامەوە

وتاری د.به‌شیر حه‌داد له‌ پێنجەمین كۆنگرەی دەزگای ڕۆشنبیری نوری حیكمە 15-7-2017

ئایا دروسته‌ له قه‌زاكردنه‌وه‌ی رۆژوو نیه‌تی شه‌شه‌ڵانیش بێنی؟

ڤیدیۆ .. د.بەشیر حەدداد: گۆڕانكاری لە كاتەكانی پرسەدا دەكرێت

د.به‌شیر داوا لەلایەنە سیاسيیەکان دەکات جەژن بکەنە دەرفەتى ئاشتەوایى

د.به‌شر:داواكارم لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ته‌نازول بۆیه‌كتر بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی ته‌نازول بۆ بێگانه‌ بكه‌ن

پەیامی د.بەشیر خەلیل حەدداد بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە

چەند دیاردەیەكی ناشیرن و نەشیاو لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا

چی بەسەر جەستەدا دێت پاش یەك مانگ لە ڕۆژووگرتن؟

شه‌وی پیرۆزی قه‌در و چه‌ند ڕێنمایی یه‌ك

مانگی نوورو بۆنی عەتر..!!

رەمەزان قوتابخانە 30 رۆژەكە و پەیامە پیرۆزەكە

دەتەوێت بزانیت بەربانگ کردنەوەت بە خورما چت پێ دەبەخشێت؟

رەمەزان مانگی بەخۆداچوونەوە

مانگی ره‌مه‌زان ده‌رفه‌تێك بۆ پاكبوونه‌وه‌‌و لێبورده‌یی

لقاء مع الدكتور بشير خليل حداد،في برنامج نظرات في كتاب الله

د.به‌شیر باس له‌ راسپارده‌كانی كۆنفرانسی رێكخستنی گوتاری ئایینی ده‌كات

في عمق المألوف - لقاء مع د.بشير خليل حداد

الدين والمجتمع/كيف أخدم ديني/ لقاء مع الشيخ الدكتور بشير خليل الحداد

 
مانگی نوورو بۆنی عەتر..!!

مەلا عەبدوڵڵا شێرکاوەیی
دەمەوێ لەسایەی تیشکی نوورو رووناکی پەنجەرەیەکی سادەوە لە باخچەی گوڵان رامێنم و بەتامەزرۆی جوانیەکانی سروشتەوە ئەلقەی زیکرو فکر ببەستم..
دەمەوێ لەو جیهانەی جەنجاڵ و پڕ لە ئەندێشەو ئاڵۆزیەوە سەفەر بکەم و بەچاوی دڵ و بەنیەتی دیداری رۆح هەنگاو بنێم..
دەمەوێ لەو جیهانە بچوکەی کەونەوە بپەڕمەوە بۆ جیهانە فراوانەکەی رۆح و بۆ مەرامی ئارامی ئەبەدی بەدوای تیشکە نوورینەکانەوە بگەڕێم..
دەمەوێ لە دەریای بێ کەناردا وێڵ و سەرگەردان بەدوای هەناسە ئیمانیەکان بلوێم و گوێ بۆ ئاوازی نزای پەشیمانی رادێرم..
دەمەوێ دەستی نزا بە نیەتی پاڕانەوە بەرزو، سەریشم لە سوجدەیەکی خشوع ئامێزی قووڵ ئاوێزانی زەوی بێ! تا گریانی بەڕائەت دەبێتە میوانی دڵ و بەدڵۆپەکانی نوێ دەبمەوە..
دەمەوێ لەدەریای مانگی نووردا وەک ماسیەکی بچوک لەدەریایەکی بێ سنوور بکەومە گەڕان بۆ دەسکەوتنی مرواری و شوعلەکانی خۆری هەقیقەتەوە..
دەمەوێ لەگەڵ سەدای قورئان و سرودی - ئەرێ پەشیمانم- نەزەرکەم و بەدوای زەخیرەی رۆژی جەزا وەک مەلی بەرەبەیان خەو لە چاوانم بتۆرێنم..
ئیلاهی.. خەڵک بە ئاگرەوە دەسوتێ و منیش بەنووری تۆ.. دەسا لوتفێ بفەرموو لەو مانگەی مەزنەدا شەربەتی شیرینی ئیمان بخە سەر یەکە یەکەی رازەکانی دڵمەوە...
ئیلاهی.. هەمووم تەرخانە بۆ تۆ.. بە تامەزرۆی خەڵاتی غوفڕانی ئەبەدی شەو و رۆژ هەنگاو دەنێم! بۆ گەیشتنە پلەی رەزامەندیت و بەهەشتە فیردەوس ئاساکەی ئەعلات تێنوێتی دەشکێنم..
ئیلاهی.. خۆ لە بەر نوورت راناگرم خۆ ئەو دڵەم بەرد نیە، خەریکە لەو دەریایە دەتوێمەوە.. دەی خودایە با دڵم چەشنی زێڕ بێ و ژەنگ و ژاڵی دوورخەرەوە..
ئیلاهی.. سینەم پڕە لە خۆشەویستی و رێبوارێکی هەمیشەیی کاروانی رەفیقانی تەریقەتی قاپی تۆم! دەی با دڵم وەک شانە بێ و ڕەواقەی ئیمانی لێ بچۆڕێتەوە..
ئیلاهی.. ها ئەوە هاتم بەباری عسیانەوە، بۆنی عەتری مانگی نووت دایپۆشیوم.. منی بەندەو تۆی بەخشندە.. سا چی دەبێ بمخەیتە زومڕەی ئازیزانی خۆتەوە..


بەروار:  2017-06-05

All Rights Researved ©