Content on this page requires a newer version of Adobe Flash Player.

Get Adobe Flash player

نوێترین
د.به‌شیر: ده‌بێت مامۆستایانی ئایینی پێشه‌نگی پرسه‌ نیشتیمانییه‌كان بن

ئازادی و مافی چارەی خۆنووسین لەڕوانگەی ئایینی ئیسلامەوە

وتاری د.به‌شیر حه‌داد له‌ پێنجەمین كۆنگرەی دەزگای ڕۆشنبیری نوری حیكمە 15-7-2017

ئایا دروسته‌ له قه‌زاكردنه‌وه‌ی رۆژوو نیه‌تی شه‌شه‌ڵانیش بێنی؟

ڤیدیۆ .. د.بەشیر حەدداد: گۆڕانكاری لە كاتەكانی پرسەدا دەكرێت

د.به‌شیر داوا لەلایەنە سیاسيیەکان دەکات جەژن بکەنە دەرفەتى ئاشتەوایى

د.به‌شر:داواكارم لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ته‌نازول بۆیه‌كتر بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی ته‌نازول بۆ بێگانه‌ بكه‌ن

پەیامی د.بەشیر خەلیل حەدداد بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە

چەند دیاردەیەكی ناشیرن و نەشیاو لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا

چی بەسەر جەستەدا دێت پاش یەك مانگ لە ڕۆژووگرتن؟

شه‌وی پیرۆزی قه‌در و چه‌ند ڕێنمایی یه‌ك

مانگی نوورو بۆنی عەتر..!!

رەمەزان قوتابخانە 30 رۆژەكە و پەیامە پیرۆزەكە

دەتەوێت بزانیت بەربانگ کردنەوەت بە خورما چت پێ دەبەخشێت؟

رەمەزان مانگی بەخۆداچوونەوە

مانگی ره‌مه‌زان ده‌رفه‌تێك بۆ پاكبوونه‌وه‌‌و لێبورده‌یی

لقاء مع الدكتور بشير خليل حداد،في برنامج نظرات في كتاب الله

د.به‌شیر باس له‌ راسپارده‌كانی كۆنفرانسی رێكخستنی گوتاری ئایینی ده‌كات

في عمق المألوف - لقاء مع د.بشير خليل حداد

الدين والمجتمع/كيف أخدم ديني/ لقاء مع الشيخ الدكتور بشير خليل الحداد

 
دەتەوێت بزانیت بەربانگ کردنەوەت بە خورما چت پێ دەبەخشێت؟

دەتەوێت بزانیت بەربانگ کردنەوەت بە خورما چت پێ دەبەخشێت؟

د.شوان حوسێن سۆفی
ئیعجازی زانستی لە به‌ربانگ كردنه‌وه‌ به‌ خورما
Scientific Miracles of breaking fast with dates
به‌ربانگ كردنه‌وه‌ی كه‌سی رۆژووان به‌ چه‌ند ده‌نكه‌ خورمایه‌ك سه‌ره‌ڕای جێبه‌جێكردنی ئاكار وسوننه‌تێكی پێغه‌مبه‌ری خوداصلى الله عليه وسلم و ده‌ستكه‌وتنی پاداشتی دوارۆژ, چه‌ندین سوودی ته‌ندروستی و زینده‌فرمانی زۆر ئه‌رێنی و باشی هه‌یه‌ بۆ له‌شی مرۆڤ, قه‌سپ وخورما Dates میوه‌یه‌كی زۆر ناوازه‌ و به‌های خۆراكیNutritional value زۆر به‌رزه‌ و پڕسووده‌ و سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باشی ووزه‌یه‌ بۆ له‌ش, له‌ 60% تا 65% ی خورما له‌ تاك شه‌كری گلوكۆزGlucose وفركتۆزیFructose و جووت شه‌كری سوكه‌رۆزیSucrose پێكهاتووه‌ و زۆر ده‌وله‌مه‌نده‌ به‌ چه‌ندین ڤیتامین وه‌ك فۆلیك ئه‌سید Folic acid و رایبۆڤلاڤین Riboflavin ونیاسین Niacin فیتامین B3,B1, B6 وڤیتامینه‌كانی A وK و C و توخمه‌ كانزایه‌كان وه‌ك مه‌نگه‌نیز و مس و سۆدیۆم و ئاسن و پۆتاسیۆم و مه‌گنسیۆم و زنك و فسفۆر وكالسیۆم و سلینیۆم و ریشاڵه‌كان Dietary fibers و دژه‌ ئه‌كۆسینه‌كان وه‌ك فینۆله‌كان Phenols و بێتا كارۆتین Carotenes وه‌ له‌ %1 تا%2پرۆتینی تێدایه‌ و برَێكی كه‌می ترشه‌ چه‌وریه‌كان Fatty acids وبرێكی باشی ئاوی تێدایه‌ له‌ 20% تا 24%.
مرۆڤی رۆژووان له‌ كۆتایی رۆژدا (دوای 14 تا 16 كاتژمێر له‌ به‌رۆژووبووندا) گلوكۆزی خوێن ته‌واو داده‌به‌زێت و له‌شی مرۆڤ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی تووشی بێ هێزى و بێ توانایی ده‌بێت و زینده‌فرماه‌كانی مێشك وده‌ماغ كه‌مده‌بنه‌وه‌ و هه‌ندێك جار ده‌بێته‌ هۆی خاوی و داهێزران و ناچاڵاكی مێشك و ته‌واوی له‌ش, به‌ربانگ كردنه‌وه‌ى رۆژووان به‌ چه‌ند ده‌نكه‌ خورمایه‌ك (3 یان 5 یان 7) چه‌ندین سوودی ته‌ندروستی و زینده‌فرمانی زۆر باش و گرینگ بۆ له‌شی دابین ده‌كات,زۆر به‌ كورتی باسی هه‌ندێكیان له‌وانه‌:ـ
1ـ خورما هه‌رس و شیبوونه‌وه‌ و مژینیDigestion and Absorption زۆر سووك و ئاسان و خێرایه‌ له‌ گه‌ده‌ و جۆگه‌ی هه‌رسدا, له‌ ماوه‌ی 7 تا 15 خوڵه‌كدا شه‌كره‌ ساده‌كانی خورما وه‌ك گلوكۆز له‌ رێگه‌ی ده‌ركه‌وانه‌خوێنهێنه‌ر Portal Vein ده‌گاته‌ جگه‌ر و له‌وێشه‌وه‌ ده‌گاته‌ ته‌واوی خانه‌كانی له‌ش و ده‌ماره‌ خانه‌كانی مێشك له‌ ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا , به‌مه‌ش زۆر به‌ خێرایی وزه‌ی پێویست بۆ ته‌واوی خانه‌كان له‌ش دابین ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی وزه‌Energy و توانایی بۆ له‌ش و ڕه‌واندنه‌وه‌ى بێ تاقه‌تی و داهێزران و لاچوونی هه‌موو ماك ونیشانه‌كانی كه‌می شه‌كری گلوكۆزی له‌ش و گه‌ڕاندنه‌ه‌وه‌ی چاڵاكی وكارایی بۆ زینده‌فرمانه‌كانی مێشك وده‌ماغ و تێكڕای له‌ش و بوژانه‌وه‌ و تازه‌بوونه‌وه‌ی تێكڕای شانه‌و خانه‌كانی له‌ش.
رێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌مانه‌ گه‌ر كه‌سی رۆژووان به‌ربانگ به‌ خۆراكی چه‌ور و پرۆتینی وه‌ك گۆشت بكاته‌وه‌ و رۆژووه‌كه‌ی بشكێنێت؛ تا سێ چوار كاتژمێر له‌شی ناگات به‌و بڕه‌ باشه‌ی له‌ شه‌كری گلوكۆزی خوێن و زینده‌گه‌رده‌كانی تر بۆ خانه‌كانی له‌ش و بوژانه‌وه‌ى زینده‌كرداره‌كانی خانه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی وزه‌ وتوانایی بۆ له‌ش, ئه‌مه‌ش واده‌كات له‌ش زیاتر شه‌كه‌ت تر و بێ هێزتر و داهێزراوتر بێت!!!
2ـ خورما به‌هۆی سووك وئاسانی و خێرا هه‌رسبوونی, به‌ربانگ كردنه‌وه‌ به‌ خورما گه‌ده‌ و جۆگه‌ی هه‌رسی به‌رۆژوو و به‌تاڵ ده‌پارێزێت له‌ زیانپێگه‌یشتن وشه‌كه‌تكردن به‌ خواردنی خۆراكی تری چه‌وری و پرۆتینی و شه‌كره‌ئالۆزه‌كان, وه‌ ده‌بێته‌ هۆی شكاندن و كه‌مكردنه‌وه‌ و هێواشكردنه‌وه‌ی هه‌ستی برسیه‌تی Hunger feeling به‌مه‌ش كه‌سی رۆژووان ده‌پارێزێت له‌ زۆرخورادن و په‌یدابوونی كێشه‌ و گرفتی هه‌رس و به‌دهه‌رسی و ناره‌حه‌تی و شۆك كردنی كۆئه‌ندامی هه‌رس به‌ زۆرخواردن كه‌ ده‌بێته‌ هۆی سستی وته‌وه‌زه‌ڵی له‌ش گرانی و زیاتر بێ تاقه‌تی و داهێزران و خه‌والووبوون و كه‌مبوونه‌وه‌ى سه‌رجه‌م زینده‌چاڵاكیه‌كانی تری له‌ش .
هه‌روه‌ها به‌ربانگ كردنه‌وه‌ به‌ خورما گه‌ده‌ و جۆگه‌ی هه‌رسیDigestive duct ناكارا و ناچاڵاكی به‌ درێژایی رۆژ ئاماده‌ وسازده‌كات بۆ وه‌رگرتنی خۆراك و ده‌ردانی ئاوگه‌كان و ئه‌نزیمه‌كانی هه‌رس و دوباره‌ كاراكردنه‌وه‌ و چاڵاككردنی گه‌ده‌ و جۆگه‌ی هه‌رسی كه‌سی رۆژووان.
3ـ زینده‌گەرده‌ كاراكانی Bioactive moleculesخورما و ریشاله‌كانی ده‌بێته‌ هۆی نه‌رمكردنه‌وه‌ و خاوكردنه‌وه‌ی جۆگه‌ی هه‌رس و ریخۆڵه‌كان laxative effect و پاراستنی كه‌سی رۆژووان له‌ تووشبوون به‌ قه‌بزی Constipation و ناڕه‌حه‌تی گرژیی و ورژانی قۆلۆن و په‌یدابوونی گازه‌كان.
4ـ به‌هۆی بوونی بڕێكی زۆر باشی تفته‌ خۆیه‌كانAlkaline salts له‌ خورمادا, به‌ربانگ كردنه‌وه‌ به‌ خورما ده‌بێته‌ هۆی هاوتاكردنی ترشی خوێن Blood Acidity کە به‌هۆی زینده‌كرداری تێشكاندنی چه‌وریه‌ماده‌كانOxidation of fatty acids و به‌رهه‌مهێنانی كیتۆنه‌كانKetones production بۆ دابینكردنی وزه‌ به‌ درێژایی رۆژوودا به‌ هۆی ته‌واوبوون و نه‌مانی سه‌رچاوه‌كانی گلوكۆز له‌ له‌شدا بەرزدەبێتەوە,به‌مه‌ش كه‌سی رۆژووان ده‌پارێزێت له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ترشی خوێن كه‌ هۆكاری تووشبوونە به‌ چه‌ندین نه‌خۆشی یه‌ وه‌ك نه‌خۆشی شه‌كره‌ و به‌رزه‌ په‌ستانی خوێن و به‌رد وهه‌وكردنی زراو و به‌ردی گورچیله‌ و مه‌یاسیری.
5ـ به‌ربانگ كردنه‌وه‌ به‌ خورما ده‌بێته‌ هۆی خێرا بوژانه‌وه‌ Bio-Recovery و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی تێكڕای زینده‌كرداركان Metabolism rate و زینده‌چاڵاكیه‌كانی خانه‌كانی له‌ش و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى چاڵاكی وكارایی و ئۆقه‌ره‌یی و ئارامی بۆ ته‌واوی له‌ش, ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌های خۆراكی به‌رزی High Nutritional value خورما و وه‌ك دابینكه‌ری رۆژانه‌ی مه‌ڵتی ڤیتامینه‌كان و كانزاكان Multivitamin and Malt-minerals وایه‌ بۆ به‌هێزی و ته‌ندروستی له‌ش Stronger and healthier body هه‌ر له‌ بوونی سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ وه‌ك شه‌كره‌ تاكه‌كانی گلوكۆز وفركتۆز و ترشه‌ چه‌ورییه‌ ساده‌ ناتێره‌كان و بوونی ده‌یان ڤیتامین و ده‌یان توخمه‌ كانزایه‌ كاراكان و گرینگه‌كان و ئاسان و خێرا هه‌رسبوون و مژینی خورما.
6ـ به‌ هۆی بوونی برَێكی زۆر له‌ كانزای زینده‌گی مه‌گنیسۆمMagnesium له‌ خورماد(13 mg in 1date), به‌ربانگ كردنه‌وه‌ به‌ خورما رۆڵ و كاریگه‌ری زۆر باش و ئه‌رێنی هه‌یه‌ له‌ باشكردنی میزاجی كه‌سی Mood و خێرا هێوركردنه‌وه‌ ونه‌هێشتنی گرژی و ورژانی ده‌ماره‌یی له‌ لای كه‌سی رۆژووان كه‌ زۆركه‌س له‌ دواساته‌كانی رۆژوودا تووشی ده‌بن, ده‌یان توێژینه‌وه‌ى تاقیكاری له‌ سه‌ر گیانه‌وه‌رانی مشك وجرجی تاقیگادا سه‌ڵمێندراوه‌ كه‌ لابردنی ئه‌م كانزایه‌ له‌ خۆراكیاندا ده‌بێته‌ هۆی په‌یدابوونی گرژی و ورژانی ده‌ماره‌یی و شه‌رانگیزی له‌ گیانه‌وه‌ره‌كاندا.
7ـ له‌ چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی تاقیكاری ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌وا خورما رۆڵ و كاریگه‌ری هاوشێوه‌ی هۆرمۆنی ئۆكسیتۆسینی Oxytocin هه‌یه‌ و ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی هۆرمۆنی ئۆكسیتۆسین و وه‌رگره‌كانی هۆرمۆنی ئۆكسیتۆسین Oxytocin receptors ,هۆرمۆنی ئۆكسیتۆسین چه‌ندین زینده‌فرمان و رۆڵی هه‌یه‌ له‌وانه‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی لایه‌نی سۆز و په‌رۆشی و به‌زه‌یی ویژدانی و دڵ نه‌رمی وزوو فرمێسك رشتن له‌ مرۆڤدا, بۆیه‌ به‌ ویستی خودا خواردنی خورما له‌ به‌ربانگدا ده‌بێته‌ هۆی دڵ نه‌رمی زیاتر و گه‌رده‌نكه‌چی وكارلێككردن له‌گه‌ڵ ئایه‌ته‌كانی قورئان وبه‌رزبوونه‌وه‌ی لایه‌نی رووحی وئیمانی له‌ ناو نوێژ و لە كاتی قورئان خوێندن و په‌رستشه‌كانی تردا.
به‌ربانگ كردنه‌وه‌ و رۆژوو شكاندن به‌ چه‌ند ده‌نكه‌ خورمایه‌ك پێش نوێژكردن یه‌كێكه‌ له‌ ئاكار و سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوداصلى الله عليه وسلم, له‌ چه‌ندین فه‌رمووده‌ی صه‌حیحدا هاتووه‌ وه‌ك: عن سلمان بن عامر عن النبي صلى الله عليه وسلم أنه قال: إِذَا أَفْطَرَ أَحَدُكُمْ فَلْيُفْطِرْ عَلَى تَمْرٍ, رواه الترمذي وأبو داود. واته‌: سه‌لمانی كوری عامر خودا لێ رازیبێت ده‌لێت: پێغه‌مبه‌ری خودا ده‌فه‌رمووێت: ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كێك له‌ ئێوه‌ به‌ربانگ كرده‌وه‌ با به‌ خورما و قه‌سب به‌ربانگ بكاته‌وه‌ چونكه‌ پێز و به‌ركه‌تی تێدایه‌, گه‌ر ده‌ستی نه‌كه‌وت با ئاو بكاته‌وه‌ بێ ئاو پاكه‌. وعن أنس بن مالك - رضي الله عنه - قال: كان النَّبي صلى الله عليه وآله وسلم يُفطِر قبل أن يصلي على رُطَبات، فإن لم تكن رطبات فتُمَيرات، فإن لم تكن تميرات حسَا حسَوات من ماء, رواه الترمذي وأبو داود. واته‌: ئه‌نه‌سی كوری مالك خودا لێ رازیبێت ده‌لێت: پێغه‌مبه‌ری خوداصلى الله عليه وسلم پێش ئه‌وه‌ی نوێژ بكات , رۆژوو ده‌شكاند و به‌ربانگی به‌ چه‌ند ده‌نكه‌ خورمایه‌ك ده‌كرده‌وه‌ گه‌ر خورمای نه‌بووایه‌ به‌ چه‌ند ده‌نكه‌ قه‌سپێك ده‌یشكاند گه‌ر ئه‌ویش نه‌بوایه‌ چه‌ند قومه‌ ئاوێكی ده‌خوارده‌وه‌.
توێژینه‌وه‌ تاقیكاریه‌كان و راستیه‌ زانستیه‌كان رۆژ له‌ دوای رۆژ ئیعجازی زانستی و حیكمه‌ت و مه‌به‌ست و نهێنیه‌كانی به‌ربانگ كردنه‌وه‌ی كه‌سی رۆژووان به‌ خورما وقه‌سپ زیاتر ده‌رده‌خه‌ن وئاشكرا ده‌بێت, مرۆڤ ده‌بێ ده‌سته‌وسان بوه‌ستێت له‌به‌رده‌م ئیعجازی ئایه‌ته‌كانی خودای په‌روه‌ردگار و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خودا صلى الله عليه وسلم و به‌ یه‌قینه‌وه‌ گه‌رده‌نكه‌چی بێت, ئه‌وانه‌ى پێش زیاتر له‌ چوارده‌ سه‌ده‌ پێ راگه‌یاندووین له‌ میانه‌ی وه‌حی و سروشی خودای په‌روه‌ردگار و به‌دیهێنه‌ر و زانا و شاره‌زا به‌ بوون و خه‌لق و ژیانی مرۆڤ. شوێنكه‌وتنی سوننه‌ت و رێباز و به‌رنامه‌ وشه‌ریعه‌تی نێردراوی خوداصلى الله عليه وسلم هه‌مووی له‌ چاكه‌ وخێر وخۆشی و سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی ژیانی مرۆڤه‌.
د.شوان حسین صۆفی ـ دكتۆراه‌ له زینده‌فرمانزانی گه‌ردی Molecular Physiology
سه‌رچاوه‌كان References
- Walid Al-shahib & Richard J. Marsha.The fruit of the date palm: its possible use as the best food for the future? Journal International Journal of Food Sciences and Nutrition ,Volume 54, 2003 - Issue 4 .
- Baliga MS, Baliga BRV, Kandathil SM, Bhat HP, Vayalil PK. A review of the chemistry and pharmacology of the date fruits (Phoenix dactylifera L). Food Research International. 2011;44(7):1812-1822.
- Khadem N, Sharaphy A, Latifnejad R, Hammod N, Ibrahimzadeh S. Comparing the efficacy of dates and oxytocin in the management of postpartum hemorrhage. Shiraz E-Medical Journal. 2007; 8(2):64-71.
- Al-Shahib W, Marshall RJ. The fruit of the date palm: its possible use as the best food for the future? International Journal of Food Sciences and Nutrition. 2003; 54(4):247-259.
- Vaezi S. Date is life tree. Tehran: Azineh Golmehr; 2004.
- Slutsky I, Abumaria N, Wu LJ, et al. Enhancement of learning and memory by elevating brain magnesium. Neuron. 2010 Jan 28;65(2):165-77.
- Li W, Yu J, Liu Y, et al. Elevation of brain magnesium prevents synaptic loss and reverses cognitive deficits in Alzheimers disease mouse model. Mol Brain. 2014 Sep 13;7(1):65.
- Dean C. (2007). The Magnesium Mericle. Ballantine Books, New York.
- Sircus, M. (2007). Transdermal Magnesium Therapy. Paelos Books, New York.


بەروار:  2017-05-29

All Rights Researved ©